وەزارەتی
کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پرۆسەی پەرەپێدانی
سیستەمەکانییەوە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی پسوولەی کارەبا
ڕادەگرێت
لە
ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە
کردووە، خزمەتگوزاریی پارەدان لە سەکۆی (ئی-پسوولە) و بنکەکانی فرۆشتنی وزە، لە
کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە (11ی 6ی 2026) ڕادەوەستێت، و پرۆسەی
ڕاگرتنەکە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە (15ی 6) بەردەوام دەبێت
وەزارەتەکە
ڕوونیشیکردووەتەوە، هەر بڕە پارەیەک پێش وادەی ڕاگرتنەکە یان دوای 15ی مانگ بدرێت،
چ لە ڕێگەی سەکۆی ئی-پسوولە یان بنکەکانی فرۆشتنی وزە بێت، بە سەرکەوتوویی تۆمار
دەکرێت. هەروەها ئامانج لەم ڕاگرتنە کاتییە، باشترکردنی ئەزموونی هاووڵاتییان و
پەرەپێدانی سیستەمەکانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و ناوچە دوورەدەستەکاندا
144 جار خوێندراوەتەوە