ترەمپ: نزیکم لە دەرکردنی فەرمانی هێرشکردنەسەر وێستگەکانی وزە و پردەکانی ئێران

KNN : Kurdish News Network
02:47 - 10/06/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی توندی دایە ئێران و ڕایگەیاند، لە دەرکردنی فەرمانی هێرشی نوێ بۆ سەر وێستگەکانی وزە و پردەکانی ئەو وڵاتە نزیک بووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، تاران کاتێکی زۆری لە دانوستانەکاندا بەفیڕۆدا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە دەیتوانی دەستکەوتی گەورەی بۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام لە ئێستادا دەبێت باجەکەی بدات.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی (فۆکس نیوز)، ترەمپ ڕایگەیاند؛ ئێران بە خێرایی بەرەو شکست دەچێت، بەهۆی گەمارۆکانی ئەمەریکاوە هیچ کارێکی بازرگانی ناکات و تەنانەت توانای پێدانی مووچەی سوپاکەشی نەماوە.

 

 سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەش، ترەمپ ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا سوپای ئێران لەناو پشێوییەکی گەورە و سەرلێشێواوییەکی سەرتاسەریدا دەژی.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ هێرشی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی تاران و ڕایگەیاند، ئێران تەنها قسە دەکات بێ ئەوەی هیچ کردارێکی هەبێت، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە "سەردەمی ملهوڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی کۆتایی هاتووە".

105 جار خوێندراوەتەوە