پرۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەستی پێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
01:17 - 09/06/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، پاش چاوەڕوانییەکی زۆر، پرۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دەستی پێکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێری کردووەتەوە کە لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەکانیان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنیی پسوولەی خۆراکەوە تۆمار بکەن. ئاماژە بەوەش کراوە، هەر هاووڵاتییەک لە کاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەیدا لە سیستەمەکەدا ڕووبەڕووی کێشە بێتەوە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات بەمەبەستی کارئاسانی و چارەسەرکردنی کێشەکەی.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر جەختی لەوەش کردووەتەوە، بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردنەکە و پارەدانی ئەلیکترۆنی، پێویستە هاووڵاتییان یەکێک لە هەردوو ڤیزا کارتی (بانکی جنووب) یان (کیو کارت - Q Card)یان پێ بێت.

2522 جار خوێندراوەتەوە