مەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیی 6 رۆژ دەخایەنێت

KNN : Kurdish News Network
01:39 - 13/06/2026
جیهان
+
-

لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سێیەمین ڕاگەیەندراویدا خشتەی کاتیی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە چەند شارێکی جیاوازی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچن.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی لیژنەکە، لەپاش کوژرانی عەلی خامنەیی و چەند گەورەبەپرسێکی سەربازی، ڕێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی، بەڕێکردنی تەرم و بەخاکسپاردن بەم شێوەیە دەبن: ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە (4 و 5ی تەمووز) ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە موسەلای ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوەدەچێت.

 

پاشان لە ڕۆژی دووشەممە (6ی تەمووز) ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرم لە تاران و ڕۆژی سێشەممە (7ی تەمووز) هەمان ڕێوڕەسم لە شاری قوم ئەنجام دەدرێت.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆژی پێنجشەممە (9ی تەمووز) ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکە لە شاری مەشهەد بەڕێوەدەچێت و دواتر تەرمەکەی لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا بەخاک دەسپێردرێت.

 

رۆژی 28ی شوباتی ئەمساڵ عەلی خامنەیی و ژمارەیەک لە گەورەبەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە، لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی لەتاران کوژران و لەو کاتەوە تائێستا بەخاکنەسپێردراون.

157 جار خوێندراوەتەوە