گەڕانەوەی حاجیانی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:20 - 08/06/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بۆ کردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان و دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق ئەنجامدرا

 

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا سەرجەم گەشتەکان بۆ گەڕانەوەی حاجیان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە ئاسایی بکرێنەوە. بەپێی پلانەکە، سبەی گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە نیشتمان

 

132 جار خوێندراوەتەوە