هه‌ولێر: وه‌فدێكی‌ گۆڕان سه‌ردانی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات‌

21/01/2018

‌ ‌ وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌ولێر  سه‌ردانی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات و بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌ردانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دووی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كرد له‌ هه‌ولێر و له‌ لایه‌ن به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ند و  ئه‌ندامانی‌ ئه‌و حزبه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا,  گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ عێراق له‌گه‌ڵ خراپی‌ باروگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك و شكستی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم.

 هاوكات, پێكهێنانی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ كاریگه‌ری‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات به‌ گرنگ زانرا, جه‌ختیش له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و په‌یوه‌ندی‌ دۆستانه‌ی‌ نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر