په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی باوكێك له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی كه‌ له‌ عه‌فرین هاوسه‌رگیری كردووه‌‌

21/01/2018

‌ ‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا باوكێك له‌ شاری‌ عه‌فرینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ كه‌ هاوسه‌رگیریی‌ كردوه‌ و ئێستا له‌ شاری‌ حه‌ڵه‌ب ده‌ژی‌ ده‌ڵێت, ده‌توانن به‌ ئاسانیی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا ببینن كه‌ كوێرانه‌ ناوچه‌كان  بۆردومانده‌كه‌ن و هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ عه‌فرین به‌ ئامانج ده‌گرن.

ڕه‌مزی‌ حمێدی‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا به‌كچه‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانه‌وه‌ شه‌هید و بریندار هه‌یه‌ و سه‌رجه‌م ڕێگاكانی‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌ شاره‌كه‌, له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینیه‌وه‌ داخراوه‌ و وره‌ی‌ شه‌ڕڤانانی‌ كوڕ و كچ زۆر به‌رزه‌. 

هێڤین حمێدی‌ ده‌ڵێ: نامه‌یه‌كی‌ ده‌نگیم بۆ ناردون و داوام لێكردون بێن بۆ ئێره‌ بۆ حه‌له‌ب, ده‌مه‌وێ هه‌ر چیه‌ك ڕووبدات بێن بۆ ئێره‌. بارودۆخی‌ ڕێگا چۆنه‌ به‌ره‌و ئێره‌, بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیابم له‌سه‌لامه‌تیتان. 

وتیشی: كوڕان و كچان ده‌چن به‌ره‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌و به‌رگریی‌ ده‌كه‌ن, وه‌كو بڵێی‌ هه‌ر هیچ نه‌بوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر