عه‌فرین: دوو هه‌وڵی چونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ سنوری بولبوله‌وه‌ تێكشكێنرا‌

21/01/2018

‌ ‌ دوو هه‌وڵی چونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ سنوری بولبوله‌وه‌ بۆ ناو كانتۆنی عه‌فرین له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ تێكشكێنرا. 

به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا، له‌ گونده‌كانی بالیان و كوردوی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی بولبول، به‌ كۆمه‌ڵێك تانك و زرێپۆشه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ سنوری ڕۆژئاوای كوردستان ببه‌زێنن و بچنه‌ ناو كانتۆنی عه‌فرینه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی هاوارنیوز بڵاویكرده‌وه‌، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) وه‌ڵامی توندی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سوپای توركیا و چه‌كداره‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و ناچاریان كردون بكشێنه‌وه‌.

به‌قسه‌ی‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌، دره‌نگانێكی دوێنێ شه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كاره‌كان، ویستویانه‌ له‌ هه‌مان قۆڵه‌وه‌ بچنه‌ ناو كانتۆنی عه‌فرینه‌وه‌، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك شه‌ڕ هه‌وڵه‌كه‌یان پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر