هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات: پێویسته‌ خه‌ڵك دژی توركیا بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌

21/01/2018

‌ ‌ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات ده‌ڵێ: مه‌به‌ست له‌ هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی و  چاره‌سه‌ری سیاسییه‌ له‌ سوریا.

ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات ڕاگه‌یاند، ئامانجی توركیا له‌ هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ریی سیاسییه‌ له‌ سوریا.

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات وتی: عه‌فرین شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ره‌، شوێنێكی ئارامه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌، داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ین توركیا بوه‌ستێنن له‌ ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین.

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات داوای‌ كرد هه‌موو خه‌ڵكی جیهان له‌ دژی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ڕوسیا و ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له‌ هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی بوه‌ستێنن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر