عه‌فرین: هه‌وڵێكی چونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ سنوری بولبوله‌وه‌ تێكشكێنرا‌

21/01/2018

‌ ‌ دوێنێ شه‌و هه‌وڵێكی چونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ سنوری بولبوله‌وه‌ بۆ ناو كانتۆنی عه‌فرین له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ تێكشكێنرا. 

ماڵپه‌ڕی فوراتنیوز بڵاویكرده‌وه‌، دره‌نگانێكی دوێنێ شه‌و سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كاره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا، له‌ گونده‌كانی بالیان و كوردوی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی بولبول، به‌ كۆمه‌ڵێك تانك و زرێپۆشه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ سنوری ڕۆژئاوای كوردستان ببه‌زێنن و بچنه‌ ناو كانتۆنی عه‌فرینه‌وه‌.

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ فوراتنیوز، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - (یه‌په‌گه‌) وه‌ڵامی توندی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سوپای توركیا و چه‌كداره‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و ناچاریان كردون بكشێنه‌وه‌، شه‌ڕه‌كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێكی‌ خایاندوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر