سنوری‌ عه‌فرین: توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ره‌وانه‌كردنی‌ تانك‌

21/01/2018

‌ ‌ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ره‌وانه‌كردنی‌ تانك ‌و زرێپۆش بۆ سه‌ر سنوری‌ عه‌فرین، دوێنێ شه‌و  له‌ڕێی‌ ده‌روازه‌ی‌ باب ئه‌لسه‌لامه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك تانك و زرێپۆش گواسترانه‌وه‌ بۆ شارۆچكه‌ی‌ عه‌زازی‌ سوریا كه‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ سوپای‌ توركیا و چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریادایه‌. 

ره‌وانه‌كردنی‌ ئه‌م تانك ‌و زرێپۆشانه‌ له‌كاتێكدایه‌ بن عه‌لی‌ یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا رایگه‌یاند، پێشبینی‌ ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ هێرشی‌ زه‌مین ده‌ستپێبكات به‌پشتبه‌ستن به‌ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی‌ گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕ.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر