نوسینگه‌ی عه‌بادی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌‌

21/01/2018

‌ ‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای‌ ریفراندۆمه‌ شكستخواردوه‌كه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆبوه‌وه‌، دوای‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بادی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غداوه‌ خۆی‌ گه‌یانده‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ هه‌رێم، عه‌بادی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر 12 خاڵ كردوه‌.

قسه‌كانی‌ عه‌بادی‌ بۆ وه‌فدی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
* پاراستنی‌ یه‌كێتی‌ و سه‌روه‌ری‌ عێراق 
* ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان له‌ هه‌رێم كارابكرێنه‌وه‌
* ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی‌ فیدراڵی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێم كارابكرێن
* كاری‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم به‌رده‌وامه‌
* دوای‌ ته‌واوبونی‌ رێوشوێنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فیدراڵی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌
* سنوری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌بێت له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فیدراڵیدا بێت
* پابه‌ندین به‌و سنوره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ستوردا دیاریكراوه‌
* ده‌بێت هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فیدراڵی‌ بكات
* نه‌وت ته‌نیا له‌رێگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ و كۆمپانیای‌ سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت
* ده‌بێت له‌ زوترین كاتدا كاری‌ ئه‌و لیژنانه‌ ته‌واو بكرێت كه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمدا ده‌كه‌ن
* ده‌بێت گه‌ره‌نتی‌ ئه‌وه‌ بكرێت موچه‌كه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ شایسته‌ن
* ده‌بێت موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌ژێر چاودێری‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عێراقدا بێت



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر