عه‌فرین: یه‌په‌گه‌ ئاماری شه‌هید و برینداری‌ هێرشه‌كانی توركیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌‌

21/01/2018

‌ ‌ فه‌رمانداری گشتی یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل - یه‌په‌گه‌ ئاماری‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ دوێنێوه‌ به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ بۆسه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان شه‌هید و برینداربوون.

فه‌رمانداری گشتی (یه‌په‌گه‌) له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، توركیا به‌ 72 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ كاتژمێر 4 ی ئێواره‌ی دوێنێوه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ بۆردومانكردنی‌ كانتۆنی عه‌فرین و لانی كه‌م 100 بازگه‌ی شه‌ڕڤانانی‌ بۆردومان كردوه‌. 

به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ یه‌په‌گه‌، له‌ هێرشه‌كاندا شه‌ش هاوڵاتی مه‌ده‌نی‌ و سێ شه‌ڕڤان كه‌ دوانیان ژنن شه‌هید بون، لانی كه‌م 13 هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون و برینی سێ كه‌سیان سه‌خته‌.

یه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا بێ ڕازیبوونی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ تایبه‌تی ڕوسیا ئه‌نجام نه‌ده‌درا كه‌ سه‌ربازی خۆی هه‌یه‌ له‌ عه‌فرین، بۆیه‌ له‌و هێرشانه‌دا هێنده‌ی توركیا، ڕوسیاش به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر