راگه‌یه‌نراوێك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌‌

20/01/2018

‌ ‌ راگه‌یه‌نراوێك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌

ئێستا كانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م له‌شكركێشی و په‌لاماری سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ند گروپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسێۆنی سوریادایه‌. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو جۆره‌ په‌لاماردان و له‌شكركێشیه‌ك ئیدانه‌ ده‌كات و داواكاره‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستێنرێن و به‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. 

داواش له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوپه‌یمانیی دژی داعش ده‌كات، كه‌ هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ به‌رگرتن له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی سوپای توركیا بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، كه‌ ته‌نها هاوڵاتیانی سڤیل تێیدا ده‌بنه‌ قوربانی و بێده‌نگ بونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ ئاست ئه‌و له‌شكركێشیه‌ ره‌وایه‌تیدانه‌ به‌ پێشێلكاری دژ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و مافی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ ئاشتی و ئارامی بژین و خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و رۆڵه‌كانیشیان به‌درێژایی شه‌ڕی تیرۆر له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی دژی داعشدابوون و چه‌ندین قوربانییانداوه‌.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ پشتیوانی ته‌واوی مافه‌ ره‌واكانی هاوڵاتیانی كانتۆنی عه‌فرین ده‌كات و داوای رێزگرتن له‌ ماف و ئازادیه‌كانی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
20/1/2018



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر