ڕانیه‌: كوڕی په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕێگای دوكان - سلێمانی ڕفێندرا‌

20/01/2018
كفری: پێشمه‌رگه‌یه‌ك ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌

‌ ‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتووی كفری چوار ڕۆژه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ خۆپیشانداندا ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌، له‌سه‌ر ڕێگای دوكان - سلێمانیش كوڕی په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی ڕفێندرا.

برایه‌كی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ به‌KNNی ڕاگه‌یاند، له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه‌ موفه‌ق عه‌باسی برای كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ چالاكوانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی كفری له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی لیواكه‌یانه‌وه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، وتیشی: براكه‌ی هیچ تاوانێكی نیه‌ و به‌شداری كارای له‌ شه‌ڕه‌كانی دژ به‌داعش كردووه‌ و ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌بووه‌ به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا كردووه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش كوڕی په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان، (عه‌بدوڵا مام عه‌لی) كه‌ ئێستا دانیشتووی ڕانیه‌یه‌، له‌سه‌ر ڕێگای دوكان - سلێمانی ڕفێندرا، به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی كوڕه‌كه‌یان ویستویه‌تی بچێته‌ سلێمانی، به‌ڵام له‌ ڕێگا ته‌له‌ فۆنێكی بۆ كردوون و وتویه‌تی له‌ لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ڕفێنراوه‌، دوای ئه‌وه‌ش مۆبایله‌كه‌ی داخراوه‌ و هیچ هه‌واڵێكی نه‌ماوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر