ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمی‌ ‌و چالاكی‌ جیهانی‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌باره‌ی‌ عه‌فرینه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌‌

20/01/2018
15 ئه‌كادیمی‌ و چالاكی‌ جیهانی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ چۆمسكی‌ داوای‌ پاراستنی‌ عه‌فرین ده‌كه‌ن

‌ ‌ ژماره‌یه‌ك چالاكوان ‌و كه‌سایه‌تی‌ ئه‌كادیمی‌ زانكۆكانی‌ جیهان داوا له‌ روسیا ‌و ئێران ‌و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن رێگه‌نه‌ده‌ن عه‌فرین ببێته‌ كۆبانییه‌كی‌ تر.

ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ كه‌ ژماره‌یان 15 كه‌سه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نوام چۆمسكی‌ له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: توركیا هێزێكی‌ سه‌ربازی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر سنوری‌ عه‌فرین كۆكردوه‌ته‌وه‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆكی‌ توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و كانتۆنه‌ ده‌كات. به‌وه‌ش ئارامی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ تێكده‌چێت ‌و هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ده‌بن. 

له‌به‌شێكی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، توركیا ناتوانێت هێرشێكی‌ له‌و جۆره‌ بكات به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی‌ روسیا‌و ئێران‌و سوریا‌و بێباكی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رگرتن به‌و كاره‌.

ئه‌و ئه‌كادیمی‌ و چالاكانه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ رۆڵی‌ شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌ و كوردی‌ رۆژئاوا وه‌ك هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش و دروستكردنی‌ ئیداره‌ی‌ خۆجێیی‌ كانتۆنه‌كانی‌ رۆژئاوا ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن رێگه‌ نه‌درێت عه‌فرین ببێت به‌ كۆبانێیه‌كی‌ دیكه‌.


ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
#مەهێڵن_عەفرین_ببێت_بەکۆبانییەکی_تر:

#بەیاننامەی_چەند_نووسەرو_ئەکادیمییەکی_جیهانی

‎ئێمە، وەک چەند ئەکادیمی‌ و چالاکوانێكی مافەکانی مرۆڤ، لە بری لیدەر و سەرۆکەکانی ڕووسیا، ئێران و ئەمریکا، لە خوارەوە واژومان کردووە. دەبێت دڵنیابین لەوەی کە نابێت سەروەریی سنورەکانی سوریا لەلایەن تورکیاوە بشکێنرێت و هێرش بکرێتە سەر خەڵکی عەفرین لە سوریا، دەبێت لێیان گەڕێن لە ئاشتییدا بژین.

‎عەفرین، کە بە شێوەیەکی سەرەکی زۆرینەی خەڵکەکەی کوردن، یەکێکە لە سەقامگیرترین و ئارامترین ناوچەکانی‌ سوریا. لەگەڵ کەمێک لە یارمەتی نێونەتەوەیی، عەفرین وەک شارێک لەم پێنج ساڵەی دوایی پەنابەرێکی زۆری گرتووەتە خۆی. ئەمەش وایکرد کە ژمارەی دانیشتوانی دوو هێندە زیاد بکات بۆ٠٠٠ ،٤٠٠. عەفرین ئێستا بە دوژمنێکی زۆر گەمارۆ دراوە: لەوانە گرووپە جیهادییەکانی سەر بە تورکیا(کە لە ایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن)، ئەلقاعیدە، و خودی تورکیاش.

‎ڕەجه‌ب تەیب ئۆردوگان، سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سەربازە کوردەکانی هاوبەشی ئەمریکا دەکات - واتا هێرشکردنە سەر کوردانی یەپەگە یان یەکەکانی پاراستنی گەل - کە ئەمریکا بوو بە دۆست و هاوپەیمانی دژ بە داعش. تورکیا یەکەکانی پاراستنی گەل بە "تیرۆریست" تاوانبار دەکات سەرباری ئەوەی یەپەگە ڕێچکەیەکی دورمەودای تۆمارکردووە لە بونیادنانی ئەنجومەنێکی دیموکراتی لۆکاڵی لە هەر شارۆچکەیەک کە لە ژێر چنگی داعش ئازدکرابێت پاش ئەوە یەپەگە تەنها خولیا و وەزیفەی ئەوە بووە وەک هێزێکی بەرگریکار لە کورد و كه‌مه‌ نەتەوەکانی تر کە لە ژێر سایەی فیدڕاڵی دیموکراتی باکوری سوریای دەژین(DFNS) بمێنێتەوە. هەروەها ئەو ناوچەیە بە "ڕۆژئاڤا"ش ناسراوە کە تێیدا عەفرین وەک شارێک دەگرێتەخۆ.

‎تورکیا هێزێکی زەبەلاح و گەورەی لە سەر سنورەکانی عەفرین جێگیرکردووە و سەرۆک ئۆردوگان بەڵێنی داوە کە هێرش بکاتە سەر کانتۆنەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بە هەموو هێزێكیەوە، پاشان دەست بکات بە وێرانکردن و خاپورکردنی ئەو ناوچە ئارامانە، و هەزاران خەڵکی سڤیل و پەنابەر بخاتە ژێر مەترسییەوە، هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی فراوان تۆڵەکردنەوە و هێرشکرنە بۆ سەر کورد.

‎ئەم جۆرە هێرشە دژ بە خەڵکی ئاشتیخوازی عەفرین کردەیەکی ڕوون و ئاشکرای دەستدرێژیکردنە، دژ بە ناوچەی ژێر فەرمانڕەواییەکی ئاشتیخواز و دیموکرات. تورکیا ناتوانێت ئەم جۆرە هێرشە جێبەجێ بکات بە بێ ڕازیبوونی ڕوسیا، ئێران و سوریا- تەنانەت سستی و ناچالاکیی ئەمریکاش. بۆ وەستانی. خەڵکی کورد بە لە دەستانی هەزاران کوڕ و کچی لاو و گەج کە تەڤلی یەپەگە و یەپەژە دەبوون ئارامی گرت و دانی بەخۆداگرت، دەرئەنجامی ئەمانەش بۆ ڕزگارکردنی دونیا بوو لە داعش. ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێت هەر ئێستا هەڵگری پابەندبونێکی ئەخلاقی بن بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کورد. ئێمە داوا لە بەرپرسانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی‌ دەکەین سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی عەفرین گه‌ره‌نتی‌ و مسۆگەر بکەن و چیدی ڕێ لە دەستدرێژیی زیاتری تورکیا بگرن بۆ سەر سوریا و سنورەکانی سوریا.


#ئەوانەی_واژوویان_کردووە :
‎نوام چۆمسکی : پرۆفیسۆر، پەیمانگای ماساچوسێت
‎داڤید هارڤەی : پرۆفیسۆری لە بەشی ئەنسرۆپلۆژیا و جیۆگرافیا بە پلەی ئەمتیاز
‎مایکڵ هارت : فەیلەسوفی ساسیی و پرۆفیسۆری ئەدەبی زانکۆی دیۆک
‎مایکڵ واڵزەر : پرۆفیسۆر زانکۆی برنستۆن
‎کارلۆت بۆنچ : پرۆفیسۆر زانکۆی ڕۆتجێر
‎تۆد گتیڵن : سۆسۆلۆجیست زانکۆی کۆڵۆمبیا
‎داڤید گرایبەر : پرۆفیسۆری ئەنسرۆپۆلۆجیا
‎نەجدی ئەلعەلی : پرۆفیسۆر لە زانکۆی لەندەن
‎مارینە سترین : پرۆفیسۆری یاریدەدەر، بێنمینگهام
‎ئان سنیتۆ : پرۆفیسۆر..
‎بیل فلێختەر : سەرۆکی پێشووی کۆڕی ترانس ئەفریکا
‎داڤید فلیپس : دەرهێنەر
‎جۆی لاورانس : دەرهێنەری فیلم و فۆتۆگرافەر
‎مێریس تاکس : نوسەر
‎دێبی بوکچین : نوسەر ڕۆژنامەنوس



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر