KNN هۆكاره‌كانی‌ تۆرانی‌ هه‌ور له‌ ئاسمانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كات‌

20/01/2018
پسپۆڕێكی‌ بواری‌ كیمیا و پیسبوونی‌ به‌رگه‌هه‌وا كه‌می‌ بارانبارین ئاشكراده‌كات

‌ ‌ مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایده‌كات ئه‌و دوو كه‌ڵه‌ سپییه‌ی‌ له‌ فڕۆكه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت كه‌  به‌ ئاسمانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌, چه‌ندین ماده‌ی‌ كیمیایی تێدایه‌ كه‌ كۆنترۆڵی‌ كه‌شوهه‌وای‌ پێده‌كات و بوه‌ته‌ هۆی‌ بڵاوه‌پێكردنی‌ هه‌وره‌كان و نه‌بارینی‌ باران,  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسی‌ سلێمانی‌ پشتڕاستیشی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ بارانبارین بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ یه‌ك مانگ به‌سه‌ر وه‌رزی‌ زستاندا هێشتا ئاست ‌و رێژه‌ی‌ بارانبارین به‌ به‌راورد به‌ ساڵی‌ پار زۆر كه‌متره‌.

كه‌می‌ بارانبارین ‌و وایكرد مامۆستا ساڵح نه‌جیب كه‌ پسپۆڕه‌ له‌ بواری‌ كیمیا و پیسبوونی‌ به‌رگه‌هه‌وا ده‌ست به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیار بكات وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و دوو كه‌ڵه‌ سپییه‌ی‌ ڕۆژانه‌ فڕۆكه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی‌ سلێمانیدا به‌ریده‌ده‌نه‌وه‌ چه‌ندین ماده‌ی‌ كیمیایی تێدایه‌ كه‌ كۆنترۆڵی‌ كه‌شوهه‌وای‌ پێده‌كات و بوه‌ته‌ هۆی‌ بڵاوه‌پێكردنی‌ هه‌وره‌كان و نه‌بارینی‌ باران.

له‌ ئه‌مریكا وێستگه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ ناوی‌ هارپ، كه‌ یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ كاركردن له‌ چینی‌ سێیه‌می‌ به‌رگه‌هه‌واوه‌ كۆنترۆڵی كه‌شوهه‌وا بكات, به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسی‌ سلێمانیش ئه‌وه‌  پشتڕاستده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ بارانبارین و بڵابوونه‌وه‌ی‌ هه‌وره‌كان و باراننه‌بارین هۆكاره‌كه‌یان پرۆژه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكایه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌  وشكه‌ ساڵی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتوه‌ته‌وه‌، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دووچاری كێشه‌ی كه‌مبارانی و كه‌مئاوی بوونه‌ته‌وه‌.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، پرسی ئاو له‌ ئێران بووه‌ به‌ پرسێكی ئه‌منی. به‌رپرسی ئاو له‌ وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، كه‌ 250 شاری ئێران له‌ناویاندا شه‌ش شاری گه‌وره‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ی وشكه‌ ساڵی و قه‌یرانی ئاو ده‌بنه‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر