دوای ڕه‌وانه‌كردنی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ خێرا ئێستا دۆخی خورماتوو ئارامه‌‌

20/01/2018
پۆلیسی خورماتوو: هیچ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خورماتوو نه‌ماوه‌

‌ ‌ حسین عه‌لی - به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ڕه‌وانه‌كردنی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ خێرا بۆ  خورماتوو ئێستا دۆخی قه‌زاكه‌ تا ڕاده‌یه‌كی باش جێگیر و ئارامه‌ و هیچ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خورماتوودا نه‌ماوه‌ و دۆخه‌كه‌ له‌باره‌ بۆئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ده‌شڵێت: له‌ كۆی 618 پۆلیسی قه‌زاكه‌ 160 پۆلیسیان كوردن و بۆ دڵنیایی هاوڵاتیانی كورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان ده‌كرێت بنكه‌ی پۆلیس له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كاندا بكرێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر