شۆڕش حاجی: پێویسته‌ ده‌ستور مه‌رجه‌عی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بێت‌

20/01/2018
شۆرش حاجی‌ نابێت هاوڵاتیان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان سزابدرێن

‌ ‌ شۆرش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ وتارێكدا كه‌ له‌میانی كردنه‌وه‌ی باره‌گای ره‌وتی حیكمه‌ له‌ سلێمانی پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند: نابێت هاوڵاتیان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی‌ سه‌كرده‌ سیاسیه‌كان سزابدرێن ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ ده‌ستوری عێراق مه‌رجه‌عی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.

شۆڕش حاجی، وتی؛ خوشك و برایان ئه‌و خاڵانه‌ی كۆمانده‌كه‌نه‌وه‌ زیاترن له‌و خاڵانه‌ی له‌یه‌كتر دامان ده‌بڕێت، ئێمه‌ ئه‌مرۆ هیوادارین ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌كاربهێندرێت بۆ زیادكردنی دیدار و گفتوگۆكان ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ له‌نێوان گه‌له‌كانماندا و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق كاركردن بۆ به‌رچه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی لێره‌و له‌وێ ڕووده‌ده‌ن  له‌رێگه‌ی گفتوگۆ به‌پێی ده‌ستور كه‌ ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دامانرشتووه‌، و ده‌بێت ده‌ستور مه‌رجه‌عمان بێت بۆ چاره‌سه‌ری خاڵه‌ ناكۆكه‌كان.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر