ڕانیه‌: سه‌ره‌ڕای زیادبوونی باج ‌و سزای‌ هاتوچۆ دۆخی ڕێگاوبانه‌كان خراپتر بوون‌

20/01/2018
هاوڵاتیانی ڕانیه‌: له‌گه‌ڵ خراپی‌ ڕێگاوبانه‌كان هێماكانی‌ هاتوچۆ و ترافیكیش له‌ قه‌زاكه‌ماندا نیه‌

‌ ‌ سه‌ره‌ڕای زیادكردنی‌ باج ‌و سزای‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر هاوڵاتیان، دۆخی ڕێگاوبانه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێم پێشكه‌وتنی به‌خۆوه‌ه‌ نه‌بینیوه‌ و  خراپتربوون.

هاولاَتیانی‌ ڕانیه‌ ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ خراپی‌ ڕێگاوبانه‌كان هێماكانی‌ هاتوچۆ و ترافیك له‌ قه‌زاكه‌یاندا نیه‌.

وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ ڕاپه‌ڕینیش ده‌ڵێت: ئه‌و داهاته‌ی‌ كۆی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆیان به‌كاری بهێننه‌وه‌ ئه‌وا دۆخی هاتوچۆ له‌سنوره‌كه‌یان پێشكه‌وتنی‌ زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر