گه‌رمیان: كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌ئاست بێباكی ده‌سه‌ڵاتداران نیگه‌رانن‌

20/01/2018

‌ ‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان نیگه‌رانن له‌ بێباكی ‌و خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ ئاست ئه‌و خوێنه‌ی له‌ پێناوی‌ خاك ‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستاندا به‌خشیویانه‌، ئه‌وان ده‌ڵێن: له‌بری دابینكردنی ژیانی شایسته‌ بۆیان، به‌ چاره‌كه‌ مووچه‌ی چه‌ند مانگ جارێك پاداشتیان ده‌ده‌نه‌وه‌.

بیباكی‌ حكومه‌ت له‌ ئاست دابینكردنی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ هاولاتیان گه‌یشتۆته‌ ئاستیك ته‌واوی‌ چین و تویژه‌كانی‌ كۆمه‌لگا به‌ده‌ست نه‌بونی‌ موچه‌و قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ ده‌نالینن.

ئه‌مه‌ باوكی‌ شه‌هیدێكی‌ شه‌ری‌ داعشه‌، ئه‌م پیاوه‌ نه‌خۆشه‌و له‌سه‌ر جیگا كه‌وتووه‌، وه‌ك كوڕه‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت: بۆ چاره‌سه‌ری‌ سه‌ره‌تایی سێ ملیۆن دیناری‌ پیویسته‌.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مانه‌ش به‌شیكی‌ زۆر له‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال و شه‌هیدان پشكی‌ شێریان له‌م گوزه‌رانه‌ تاڵه‌ی‌ كه‌ هاولاتیانی‌ ئه‌م هه‌ریمه‌ی‌ تیكه‌وتوه‌ به‌ركه‌وتووه‌.

زیاتر له‌ سێ‌ ساڵه‌ حكومه‌تی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان به‌ بیانوی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌، چاره‌كه‌ موچه‌ به‌چه‌ند مانگ جارێك دابه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ش تینی له‌ژیانی هاوڵاتیان بڕیوه‌و تا دێت ئاسه‌واری خراپ به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر