به‌غداد: وه‌فدێكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوه‌وه‌‌

20/01/2018
وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كات و له‌ په‌راوێزیشدا چاویان به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وتووه‌.

‌ ‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كات و له‌ په‌راوێزیشدا چاویان به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وتووه‌.

وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كات.

به‌پێی زانیاریه‌كانی KNN پێش سه‌ردانه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم داوایكردووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ كۆببێته‌وه‌  له‌ به‌رامبه‌ردا نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پیشانداوه‌، KNN زانیویه‌تی له‌ دیداره‌كه‌دا باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ناكرێت و ئه‌و پرسه‌ بۆ ئه‌و لیژنانه‌ جێهێڵدراوه‌ كه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكهێندراون دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نها دیدارێكه‌ بۆ پیشاندانی نیازپاكی بووه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر