ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی‌ هێرشی‌ زه‌مینی‌ بۆسه‌ر عه‌فرین راگه‌یاند‌

20/01/2018
ئه‌ردۆغان: دوای‌ عه‌فرین نۆره‌ی‌ مه‌نبه‌ج دێت

‌ ‌ له‌ وته‌یه‌كدا له‌ كۆنگره‌ی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان له‌ شاری‌ كوتاهیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا ده‌ستپێكردنی‌ هێرشی‌ زه‌مینی‌ بۆسه‌ر كانتۆی‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان- سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا، وتی؛ ئۆپه‌راسیۆنی‌ عه‌فرین له‌سه‌ر گۆڕه‌پان به‌شێوه‌یه‌كی‌ كرده‌یی ده‌ستیپێكردوه‌ دواتر نۆره‌ی‌ منبجه‌، مادام ئه‌و به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێ نه‌كران كه‌ له‌باره‌ی‌ منبج پێمان درابون، كه‌س بۆی‌ نییه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێكمان بۆسه‌ر منبج قسه‌ بكات دواتریش قۆناغ به‌ قۆناغ تاوه‌كو سنوری‌ عێراق ئه‌و ناوچانه‌ تیرۆستان پاكده‌كه‌ینه‌وه‌...

 


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر