ئه‌مین به‌كر: لیژنه‌كه‌ خوێندنگا و نه‌خۆشخانه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ راستی‌ فه‌رمانبه‌ران بزانن‌

20/01/2018
ئه‌مین به‌كر: لیژنه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فه‌رمانبه‌ری‌ راسته‌قینه‌ و وه‌همی‌ ده‌كات

‌ ‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ لیژنه‌ لاوه‌كیه‌كانی‌ وردبینیكردنی‌ لیستی‌ موچه‌خۆرانی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ده‌ست به‌كاره‌كانی‌ ده‌كات و  چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ لاوه‌كی‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن.

ئه‌مین به‌كر, ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ KNN ی‌ راگه‌یاند: قاسم عنایه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێداچونه‌وه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی‌ هه‌رێم پێی‌ راگه‌یاندوه‌, چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێداچونه‌وه‌ به‌ لیستی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمدا ده‌كه‌ن, له‌ ڕوی‌ گونجاندنی‌ ژماره‌ و یه‌كه‌كانی‌ خوێندن یان ته‌ندروستی‌ له‌گه‌ڵ گونجاندنی‌ بڕی‌ موچه‌ و ده‌رماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ پله‌ی‌ وه‌زیفی‌ و بڕوانامه‌ و ساڵانی‌ خزمه‌ت و ناوی‌ دووباره‌ و ته‌مه‌ن.

وتیشی‌: چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ لاوه‌كی‌ كه‌ زیاتر له‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عێراق پێكدێن سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌ ده‌زگا و خوێندنگاكان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن له‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ فه‌رمانبه‌ری‌ راستین یان وه‌همی‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر