باكوری كوردستان: به‌هۆی‌ به‌فربارینه‌وه‌ رووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ زیادیانكردووه‌ ‌

19/01/2018
باكوری كوردستان: له‌سه‌ر ڕێگای‌ موش - چه‌ولیگ پاسێك وه‌رگه‌ڕا و سێ كه‌س مردن

‌ ‌ به‌هۆی‌ به‌فربارینه‌وه‌ له‌ باكوری‌ كوردستان پاسێك وه‌رگه‌ڕا و سێ كه‌س مردن و چه‌ند كه‌سێكی‌ تر برینداربوون. 

ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای‌ موش - چه‌ولیگ پاسێك وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س مردن كه‌ هه‌رسێكیان گه‌شتیار بوون, چه‌ند كه‌سێكی‌ دیكه‌ش بریندار بون و برینی‌ هه‌ندێكیان سه‌خته‌. 

چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین  شار و شارۆچكه‌كانی‌ باكوری‌ كوردستانی‌ گرتوه‌ته‌وه‌, به‌وهۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌ رێگاوبانه‌كان داخراون و رووداوه‌كانی‌ هاتوچۆش زیادیانكردوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر