ترس له‌ هه‌ڵبژاردن، ترسه‌ له‌ رابردوو‌

19/01/2018
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراقن

‌ ‌ هه‌وڵه‌كانی دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، ئه‌و راستیه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ له‌ناو نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ هاوشێوه‌ی‌ هه‌ندێك هێز و لایه‌نی سیاسی عێراق له‌گه‌ڵ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌م ترسه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌و راستیه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ به‌شێك له‌و هێزه‌ كوردستانیانه‌ی‌ داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له‌ ترسی ئه‌وه‌یه‌ جارێكی‌ تر نه‌توانن متمانه‌ی‌ خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر.

ترس له‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، ته‌نها هێز و لایه‌نه‌ عێراقیه‌كانی‌ نه‌گرتۆته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ هێزه‌ كوردستانییه‌كانیش ئه‌و ترسه‌یان هه‌یه‌، پاسا و بیانوی‌ ئه‌وهێزانه‌ ئه‌وه‌نده‌ لاوازه‌، نه‌یانتوانیوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ناو هۆڵی‌ په‌رله‌مانی عێراقیش زۆرینه‌یه‌ك كۆبكه‌نه‌وه‌ تابتوانن  له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ ئاشكراوه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن.

مه‌حمود ڕه‌زا، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئاشكرایده‌كات: له‌ناو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كاندا پارتی‌ و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی‌ عێراقدان كه‌ داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌كه‌ن. 

بۆچوونی‌ جیاواز هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ترسه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن، چونكه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دڵنیان به‌هۆی‌ ئه‌و شكست و قه‌یرانانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستانیان كردوه‌ته‌وه‌ ده‌نگه‌كانیان كه‌مده‌كات و  قه‌باره‌یان بچوكترده‌بێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بۆچونی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌هاوڵاتیانه‌ و هه‌ندێكیشیان وه‌ك راستی باسی ئه‌كه‌ن. 

هه‌رچه‌نده‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان وه‌ك تاكه‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی دژی‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ وه‌ك پاسا و له‌هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌یهێنه‌وه‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن پاساوی‌ لاوازن. 

بڕیاری‌ بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌م پارێزگا و له‌و پارێزگا ده‌رخه‌ری‌ ئه‌و ڕاستیه‌ن، كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ بونه‌ته‌ هۆكاری‌ له‌ ده‌ستدانی‌ خاك ‌و ئاو و ئاسمانی هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌وانه‌ی‌ له‌مێژوی‌ ئیداره‌دانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان نه‌یانتوانی‌ ئیداره‌یه‌كی‌ باشی خزمه‌تگوزار پێشكه‌ش بكه‌ن و نه‌یانتوانی گه‌ره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان و خه‌ڵك ‌و خێزانه‌ كورده‌كانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ بكه‌ن بۆ ماڵ ‌و حاڵی‌ خۆیان و ئه‌وانه‌ی‌ به‌جووته‌ ساڵانێكه‌ خه‌ریك ‌و شه‌ریكی‌ بردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوكن، ئه‌و هێزه‌ كوردیانه‌ی‌ كه‌ ته‌نانه‌ت باره‌گای‌ حزبه‌كانی‌ خۆشیان پێ نه‌پارێزرا، ئه‌مڕۆ باش حاڵی‌ بوون له‌وه‌ی‌ كه‌ جارێكی‌ تر متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ده‌ست ناهێنن، بۆیه‌ ئه‌مرۆ به‌پاساوی‌ داگیركردن ‌و ئاواره‌یی خه‌ڵكی‌ ئه‌و ناوچانه‌، رۆژێك داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن ‌و ڕۆژێك بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕاستیانه‌ له‌بیری‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و ناوچانه‌ و خۆشیان ببه‌نه‌وه‌ كه‌كێ هۆكاری‌ ئاواره‌بوونی‌ زیاتر له‌ ده‌هه‌زارخێزانی‌ كوردبوو له‌ خورماتوو، كێ نه‌وتی‌ به‌تاڵانبراوی‌ كه‌ركوكی‌ دا به‌ده‌سته‌وه‌، كه‌ یه‌ك دیناری‌ نه‌ بۆ كه‌ركوك ‌و نه‌ بۆ كه‌ركوكیه‌كانبوو، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ناوی‌ ئینتیمای‌ نه‌ته‌وه‌ ‌و یه‌كڕزیه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت كۆده‌نگی‌ له‌سه‌ر دروست بكه‌ن ئه‌وه‌ زۆر له‌ هه‌ڵه‌ی‌ ریفراندۆمه‌ شكستخواردووه‌ بێپلانه‌كه‌یان هه‌ڵه‌ی‌ گه‌وره‌تر ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ جیاوازی‌ نێوان ئه‌و هێزانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ هاوپه‌یمانێتیه‌ك ده‌یانه‌وێت ده‌نگی‌ ره‌سه‌ن ‌و راسته‌قینه‌ی‌ كورد له‌و ناوچانه‌ یه‌ك بخه‌ن ڕۆژێك نه‌هاتوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبیه‌كانیان پێش به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بخه‌ن، جارێك ئه‌وه‌یان به‌خه‌یاڵدا نه‌هاتووه‌ خه‌ریكی‌ برابه‌شی‌ كۆمپانیای‌ حزبیبن ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت ده‌نگی‌ كورد یه‌ك بخه‌ن ته‌نها كار بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ن نوێنه‌رایه‌تیه‌كی‌ راسته‌قینه‌ی‌ وه‌ها ببه‌نه‌ به‌غداد، كه‌ جارێكی‌ تر خه‌ڵكی‌ كوردستان نانبڕاو موچه‌ بڕوا نه‌بێت، به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ هه‌ڵه‌ی‌ نه‌وت ‌و شاردنه‌وه‌ی‌ داهات ‌و ناشه‌فافیه‌ت له‌ خه‌رجكردن ‌و بردنی‌ بودجه‌دا، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ده‌نگی‌ به‌رز له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردندایه‌ پێش هه‌موو كه‌س نوێنه‌رانی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ خۆرسكه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ن كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبوونیه‌وه‌ بڕوای‌ به‌ دیموكراسی‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌لاَت هه‌بووه‌. 


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر