نوسه‌رێكی‌ ئه‌ڵمانی‌: مه‌سعود بارزانی‌ به‌مه‌به‌ست كارتی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ سوتاند‌

19/01/2018
نیلس ڤۆرمه‌ر: ئاستی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بارزانی‌ كه‌وتبوه‌ دۆخێكی‌ نادیاره‌وه‌

‌ ‌ نوسه‌رێكی‌ ئه‌ڵمانی‌ ده‌ڵێت بارزانی‌ كارتی‌ ریفراندۆمی‌ سوتاند و سیاسه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ژیرانه‌ نه‌بوو.

نیلس ڤۆرمه‌ر شاره‌زا له‌ كاروباری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ عێراق و سوریا له‌ ده‌زگای‌ كۆنرا ئه‌ده‌ناوه‌ری‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ مه‌سیحی‌  ده‌سه‌ڵاتداری‌ ئه‌ڵمانیا بابه‌تێكی‌ له‌ڕۆژنامه‌ی‌ شڤێبشی‌ ئه‌ڵمانی‌ به‌ ناونیشانی‌ گرژییه‌كانی‌ نێوان به‌غداد و ئه‌نكه‌ره‌ بڵاوكردوته‌وه‌ و نوسیویه‌تی‌، مه‌سعود بارزانی‌ ئاستی‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌وتبوه‌ دۆخێكی‌ نادیاره‌وه‌.

باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌، سیاسه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ ڕیفراندۆمی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ژیرانه‌ نه‌بوو. هه‌ربۆیه‌ پرسی‌ كوردی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ دواوه‌.

نیلس ڤۆرمه‌ر له‌ به‌شێكی‌ تری‌ ئه‌و بابه‌ته‌دا نوسیویه‌تی‌، ماوه‌ی‌ یاسایی‌ بارزانی‌ ده‌مێك  بوو كۆتایی‌ هاتبوو، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن، بارزانی‌ ریفراندۆمی‌ له‌ دژی‌ نه‌یاره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ و دراوسێكانی‌ ئه‌نجامدا.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر