سلێمانی‌: ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان كۆنگره‌ی‌ دامه‌زراندن ده‌به‌ستێت ‌

19/01/2018

‌ ‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی‌ دامه‌زراندن له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌به‌ستێت و هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت.

به‌به‌شداری‌ نزیكه‌ی‌ هه‌زار ئه‌ندام له‌شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان به‌رنامه‌ی‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ پێكرد, دوای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ كۆنگره‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌ به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.

بڕیاریشه‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ كۆنگره‌دا هاوسه‌رۆكان و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ هه‌ڵببژێردرێن و په‌یڕه‌و پڕۆگرامی‌ حزبه‌كه‌ش په‌سه‌ند بكرێت.

ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ به‌نیازه‌ دوای‌ كۆنگره‌ مۆڵه‌تی‌ كاركردن وه‌ك حزبێكی‌ نوێ‌ له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ عێراق وه‌ربگرێت و بڕیاریشیانداوه‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان و عێراقدا بكه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر