داواكاری‌ گشتی‌ پێشووی‌ سلێمانی‌ زانيارى سه‌یر له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ موچه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه‌‌

19/01/2018

‌ ‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵیان لابووه‌ كه‌ خه‌ڵكانی‌ بیانی‌ و عه‌ره‌ب به‌ پله‌ی‌ وه‌زیر و فه‌رمانبه‌ر موچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا به‌ختیار محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت چه‌ندین دۆسیه‌یان لابووه‌ كه‌ كه‌سانی‌ سودانی‌ و سوری‌ و لیبی‌ له‌ لیستی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌ و ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵی‌ موچه‌ی‌ بندیواریان وه‌رگرتووه‌.

به‌ختیار محه‌مه‌د ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات عه‌ره‌ب هه‌یه‌ به‌ پله‌ی‌ وه‌زیری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ بندیواری‌ له‌ كوردستان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ته‌نها ڕۆژێكیش وه‌زیر نه‌بووه‌.

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌تنه‌دا كه‌ به‌مزوانه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ داواكاری‌ گشتی‌ سلێمانی‌ باس له‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و هۆكاری‌ ده‌ستبه‌رداربون له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌كات.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر