به‌هۆی زۆپاوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیان له‌ده‌ستده‌دات‌

19/01/2018

‌ ‌ بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی، هاوڵاتییەكی تەمەن 65 ساڵ بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە گیانلەدەستدەدات .

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكەی شاری سلێمانی دوای ئەوەی بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە بریندار دەبێت.

پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێ، لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكریت بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانلەدەستدەدات.

هاوڵاتییەكە ناوی ( م ، س ، ح ) ەو لەدایكبووی 1953 یە و دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكەی شاری سلێمانییە.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر