هه‌ولێر: وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئه‌مینداری یه‌كگرتوو كۆبۆوه‌‌

18/01/2018

‌ ‌ وه‌فدێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌مینداری یه‌كگرتوو و نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانیه‌تی شه‌ڕی دژی داعش كۆبۆوه‌.

رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ بالاَی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌فدێكی ئه‌و حزبه‌ كۆبۆوه‌، هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتوو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا كۆبۆوه‌، دواتر له‌گه‌ڵ برێت ماكۆرگ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیه‌تی شه‌ڕی دژی داعش كۆبونه‌وه‌.

له‌و دیدار و كۆبونه‌وانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی كوردستان كرا، جه‌خت له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ له‌رێگه‌ی بایۆمه‌تریه‌وه‌ كرا.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر