وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌ده‌ی‌ عێراق بڕیاریدا نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی‌ له‌ هه‌رێم دابخات ‌

18/01/2018
سلێمانی‌: خوێندكاره‌ ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان دژی‌ بڕیاره‌كه‌ خۆپیشاندانیان كرد

‌ ‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م خوێندنگه‌ و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانیان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابخرێت, ئه‌و بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ به‌دوای‌ خۆیداهێناوه‌ و خوێندكاران و مامۆستا ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان دژی‌ ئه‌و بڕیاره‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا... 

ته‌مه‌نی‌ ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق له‌ سلێمانی‌ به‌ره‌وه‌ كۆتایی‌ ده‌چێت كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندنی‌ ئاواره‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كات, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق بۆ داخستنی‌, بڕیاره‌كه‌ش خوێندنه‌وه‌ی‌ جیاواز و سیاسی‌ بۆ ده‌كرێت و كاردانه‌وه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

خوێندكاران و مامۆستا ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان چونكه‌ ته‌واوی‌ شاره‌كانیان خاپوركراوه‌ و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی‌ لێنییه‌... 

به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عێراق خوێندكاره‌ ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان خوێندنی‌ 2017 بۆ 2018 كۆتا ساڵی خوێندنیانه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ده‌بێت بۆ ساڵی‌ داهاتوو له‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن, به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ بێت له‌دوای‌ ته‌واوبوونی‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵی‌ خوێندن، ده‌بێت سه‌رجه‌م خوێندنگه‌ و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانیان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابخرێت.

له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ زیاتر له‌ 35 هه‌زار خوێندكاری‌ ئاواره‌ی عه‌ره‌ب هه‌ن, له‌لایه‌ن دوو هه‌زار مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاره‌وه‌ وانه‌یان پێ ده‌وترێته‌وه‌ و له‌ 100 بینای‌ خوێندنگه‌دان.


به‌شێك له‌ داواكارییه‌كان:
* ئێمه‌ داوا له‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین, كه‌ لێره‌ بمێنینه‌وه‌ چوونكه‌ له‌و شوێنانه‌ ڕاسته‌ ئازاد كراون به‌لاَم بارودۆخ باشنییه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌مان گونجاونییه‌, وه‌هه‌روه‌ها سوپاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ده‌ممانه‌وه‌ هاتوو كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون له‌ ئاستمان 
* ماڵه‌كانمان هه‌مووی‌ وێرانه‌وه‌ی‌ بۆیه‌ ناگه‌رێینه‌وه‌ هیچ شوێنێك شك نابه‌ین له‌وێ قوتابخانه‌كان هه‌مووی‌ ڕووخاون ئیتر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ كوێ با خانوه‌كان و قوتابخانه‌كانمان بۆ بنیات بنێنه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ 
*  ناوچه‌كانی‌ ئێمه‌ هه‌مووی‌ وێرانه‌ن ئیتر له‌كوێ دابنیشن گونجاوه‌ بچینه‌وه‌ی‌ ژێر خێمه‌؟ ئێمه‌ له‌ناو خێمه‌دابووین و ئازارێكی‌ زۆرمان چه‌شت ئایا ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕومادی‌ كه‌ ئیش نییه‌, قوتابخانه‌كانمان نیوه‌یان ڕووخاون و نیوه‌شیان كه‌لوپه‌لیان تێدا نییه‌, مامۆستاشمان نییه‌...


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر