هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌یه‌كی وردبینی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ دێته‌ هه‌رێم ‌

18/01/2018
ڤیان محه‌مه‌د: دوای وردبینیه‌كان لیژنه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت

‌ ‌ ڤیان محه‌مه‌د حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌یه‌كی وردبینی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێته‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی له‌ لیستی موچه‌خۆراندا بكه‌ن و دوای ته‌واو بوونی وردبینیه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت. 

وتیشی: كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو وردبینیه‌كان ته‌واو ده‌بێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر