له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 500 زیندانی‌ به‌ر لێبوردنی‌ گشتی ده‌كه‌ون‌

18/01/2018

‌ ‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 500 زیندانی‌ به‌ر لێبوردنی‌ گشتی‌ ده‌كه‌ن و له‌ ماوه‌ی‌ هه‌شت مانگدا جێبه‌جێده‌كرێت و ئازاد ده‌كرێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: به‌ نوسراوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ 17 كانونی‌ دووه‌مه‌وه‌ ئازادكردنی‌ زیندانیان ده‌ستیپێكردووه‌, و تا ئێستاش 22 زیندانی‌ ئازادكراون. 

وتیشی‌, لێبوردنی‌ گشتی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 500 زیندانی‌ ده‌گرێته‌وه‌, ئازادكردنی‌ سزادراونیش بۆ ماوه‌ی‌ هه‌شت مانگ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت و  لێژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند هه‌ڵده‌ستێت به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازی‌ گه‌وران, ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شدا سزای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌مه‌جۆر بوه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ ئازادكراون ماوه‌كه‌یان كه‌می‌ ماوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر