ژن و مێردێک کوژران‌

18/01/2018

‌ ‌ شه‌وی ڕابردوو دوو هاوسه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌هه‌ولێر كوژران كه‌ ماوه‌ی چوار مانگه‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه‌.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ KNNی‌ راگه‌یاند: دوو هاوسه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی سێبه‌ردانی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان كوژراون كه‌ له‌شیرینی خه‌ودا بوون.

وتیشی: دوو هاوسه‌ره‌كه‌ ماوه‌ی چوار مانگه‌ هاوسه‌رگیرییان كردووه‌و تائێستاش نازانرێت هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ چی بووه‌و بكوژه‌كه‌شیان كێ بووه‌.

له‌ئێستاشدا پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانی پۆلیس‌و به‌ڵگه‌ی تاوان ‌و نه‌هێشتنی تاوان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارو چۆنیه‌تی روودانی ڕووداوه‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر