وته‌بێژی‌ هه‌ده‌په‌: هێرشی‌ توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین كوده‌تایه‌كی‌ تر له‌و وڵاته‌ دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌‌

13/12/2017

‌ ‌ وته‌بێژی‌  پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان ئامۆژگاری‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات و  ده‌ڵێت:  هه‌ر هێرشێكی‌  توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین ئه‌گه‌ری‌ كوده‌تایه‌كی‌ هاوشێوه‌ی‌ 15 ی‌ ته‌موز له‌و وڵاته‌ به‌هێز ده‌كات.

ئه‌یهان بیلگه‌ن وته‌بێژی‌ هه‌ده‌په‌, له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا, رایگه‌یاند: هه‌ر هه‌وڵێكی‌ توركیا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرین له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان به‌ ته‌نها هاوسه‌نگی‌ له‌ سوریا تێكنادات به‌ڵكو دۆخی‌ ناوخۆی‌ توركیاش ده‌شێوێنێت.

وتیشی‌: هه‌ر هێرشێكی‌  توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین كوده‌تایه‌كی‌ هاوشێوه‌ی‌ 15 ی‌ ته‌مووز له‌و وڵاته‌ دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌.

 وته‌بێژی‌ هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد, هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن داوا له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن كه‌ پێویست ده‌كات توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر عه‌فرین به‌ڵام ده‌بێت سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا تێبگات كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌یانه‌وێت سیناریۆیه‌ك بۆ لادانی‌ ئه‌ردۆغان ئاماده‌ بكه‌ن وه‌ك كوده‌تاكه‌ی‌ 15 ی‌ ته‌مووز.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر