جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بۆ بایده‌میر: كوردستان له‌ كوێیه‌؟ وه‌ڵامی عوسمان بایده‌میر بزانه‌؟‌

13/12/2017

‌ ‌ دانیشتی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018 به‌ڕێوه‌چوو, له‌سه‌ر ماده‌یه‌كی‌ پرۆژه‌كه‌ عوسمان بایده‌میر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا گفتوگۆی‌ كرد و  رایگه‌یاند: وه‌ك نوێنه‌ری‌ كوردستان داواده‌كه‌م, په‌رله‌مانی‌ توركیا ببێته‌ شوێنی‌ هاوبه‌شی‌ كورد و تورك. 

له‌سه‌ر ئه‌و وته‌ی‌ بایده‌میر په‌رله‌مانتارانی‌ ئاكه‌په‌ ناره‌زاییان ده‌ربڕی‌ و  جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا كه‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌برد, له‌  بایده‌میری‌ پرسی‌ كوردستان له‌ كوێیه‌؟

عوسمان بایده‌میریش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ستی‌ خسته‌ سه‌ر دڵی‌ و  وتی‌:  كوردستان له‌ناو دڵماندایه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر