پێنج كچی‌ ئێزدی‌ له‌ ده‌ستی‌ داعش رزگاركران ‌و گه‌یشتنه‌ دهۆك‌

13/12/2017

‌ ‌ پێنج كچی‌ ئێزدی‌ كه‌ له‌ ده‌ستی‌ داعش رزگاركراون، ئه‌مرۆ گه‌یشتنه‌وه‌ دهۆك، تا ئێستاش چاره‌نووسی‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار ئێزدی‌ نادیاره‌.

حسێن قائیدی‌، به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ كاروباری‌ رفێندراوانی‌ ئێزدی‌ له‌ دهۆك، به‌ KNN راگه‌یاند: پێنج كچه‌ ئێزدییه‌كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان هه‌شت ساڵ بۆ 19 ساڵدایه‌ ‌و له‌ ده‌وروبه‌ری‌ موسڵ رزگاركراون.

قائیدی‌ ده‌ڵێت: ئه‌و پێنج كچه‌ خه‌ڵكی‌ گونده‌كانی‌ حه‌ردان ‌و كۆچۆ ‌و گر عوزێر ‌و سۆلاغی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ شه‌نگالن ‌و له‌ 3ی‌ ئابی‌ 2018 كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست داعش.

به‌پێی‌ ئاماری‌ نوسینگه‌ی‌ كاروباری‌ رفێندراوانی‌ ئێزدی‌، تائێستا 3 هه‌زار ‌و 200 هاوڵاتی‌ ئێزدی‌ له‌ ده‌ستی‌ داعش رزگاركراون ‌و زیاتر له‌ 3 هه‌زاریش بێسه‌روشوێنن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر