كه‌ركوك: كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ بۆ كه‌متر له‌ 5 كاتژمێر له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا كه‌مبوه‌ته‌وه‌‌

13/12/2017

‌ ‌ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌  له‌ كه‌ركوك بۆ كه‌متر له‌ پێنج كاتژمێر له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا كه‌مبوه‌ته‌وه‌. 

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاكان جبوری‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوك و پێدانی‌ كاره‌با به‌ حه‌ویجه‌ و ناوچه‌كانی‌ باشووری كه‌ركوك، به‌شه‌ كاره‌بای سه‌نته‌ری پارێزگا كه‌میكردووه‌.

ڕاشگه‌یاند، پێشتر له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ 200 مێگاوات كاره‌با به‌ كه‌ركوك ده‌درا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بڕه‌ بۆ 100 مێگاوات كه‌مبوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی‌ تری‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كاره‌بایه‌.

جبوری‌ باسیله‌وه‌شكرد، ئیداره‌ی پارێزگا له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ  چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ و زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌با له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر