وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا: بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ ڕه‌وایه‌تیدانه‌ به‌ داگیركردنی‌ قودس‌

13/12/2017

‌ ‌ بۆ ده‌ڕبرینی‌ هه‌ڵوێستێكی‌ هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌ ناساندنی‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی‌ ئیسرائیل،  له‌ شاری‌ ئیسته‌نبوڵی‌ توركیا كۆبونه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ڕێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئیسلامی‌ ده‌ستیپێكرد.

پێش ده‌ستپێكردنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ سه‌ركرده‌كان، له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ رێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئیسلامیی مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ ڕه‌وایه‌تیدانه‌ به‌ داگیركردنی‌ قودس، داواشیكرد، ئه‌و هه‌وڵه‌ ڕابگیرێت.

كۆبوونه‌وه‌ی‌  لوتكه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئیسلامی‌ كه‌ 57 ئه‌ندامی‌ هه‌یه‌، به‌ گه‌وره‌ترین  وه‌ڵامی‌ هاوبه‌شی‌ جیهانی‌ ئیسلامی‌ داده‌نرێت به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ به‌ ناساندنی‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی‌ ئیسرائیل.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر