هه‌ولێر: مامۆستایان یاداشتێكی‌ پێنج خاڵیان ئاراسته‌ی‌ نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد ‌

13/12/2017

‌ ‌ چه‌ند مامۆستایه‌ك به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ مامۆستایانی‌ سلێمانی‌، هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین و كۆیه‌، یاداشتێكی‌ پێنج خاڵیان ئاراسته‌ی‌ نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد له‌ هه‌ولێر.

مامۆستایان داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن رۆڵی‌ هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانی‌ هاوڵاتیان ‌و موچه‌خۆران ‌و مامۆستایان هه‌یه‌، به‌ جۆرێك كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ له‌به‌رده‌م داڕوخاندایه‌وه‌ ژیان ‌و گوزه‌رانی‌ مامۆستایان له‌ دۆخێكی‌ سه‌ختدایه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر