سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌‌

13/12/2017

‌ ‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان له‌ بینای‌ په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ و ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت: سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی‌ له‌و دۆخه‌ به‌رپرسن كه‌به‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمدا هاتوه‌ و  ده‌بێت  بانگێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ,  سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی‌ و چه‌ند وه‌زیرێك بۆ تاوتوێكردنی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ حكومه‌ت گه‌یشتنه‌ بینای‌ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌.

قاره‌مان قادر, ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ KNNی‌ راگه‌یاند: ئه‌وان به‌ هاتنیان بۆ بینای‌ په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌و دۆخه‌ ده‌رباز بكه‌ن كه‌ دروستیان كردوه‌, به‌ڵام خه‌ڵكی‌ كوردستان دڵنیاده‌كه‌نه‌وه‌ ئاماده‌كاریان كردوه‌ بۆ بانگێشتكردنیان بۆ په‌رله‌مان و لێپرسینه‌وه‌یان له‌و دۆخه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمدا هێناویانه‌.




تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر