ترێنت فرانكس نێچیرێكی‌ تری‌ پاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئه‌مریكا‌

12/12/2017
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ KNN: ترێنت فرانكس پاره‌ی‌ له‌ مه‌سرور بارزانی‌ وه‌رگرتووه‌

‌ ‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ 25ی‌ ئه‌یلول ته‌نیا به‌ زیانی خه‌ڵكی‌ هه‌رێم كۆتایی نه‌هات، بۆ ئه‌ندامێكی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكاش كه‌ پشتیوانی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ ده‌كرد به‌ زیانی‌ گه‌وره‌ كۆتایی هات.

ئه‌و كۆنگرێسمانه‌ كه‌ بڕێكی‌ زۆر پاره‌ی‌ له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم وه‌رگرتبوو بۆ پشتیوانیكردن له‌ ریفراندۆم، به‌و پاره‌یه‌ داوای‌ له‌ ژنه‌ كارمه‌ندێكی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌ كرد منداڵیكی‌ ئه‌و له‌ سكی‌ خۆیدا هه‌ڵگرێت، كه‌ له‌ ئه‌مریكا پێی‌ ده‌وترێت پرۆسه‌ی‌ به‌كرێگرتنی‌ منداڵدان، لیژنه‌ی‌ ئه‌خلاق له‌ كۆنگرێس ئه‌و داواكارییه‌ی‌ وه‌كو گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ هه‌ژماركرد، به‌وهۆیه‌وه‌ كۆنگرێسمانه‌كه‌ ناچار بوو ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.. KNN له‌م راپۆرته‌دا زانیاری‌ ورد ئاشكرا ده‌كات.

ترێنت فرانكس.. ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكایه‌ كه‌ هه‌شتی‌ ئه‌م مانگه‌ ناچاركرا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، ئه‌م پیاوه‌ یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی ئه‌مریكا بو كه‌ پاڵپشتی‌ له‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد.

ترێنت فرانكس، چه‌ند رۆژێك دوای‌ ریفراندۆم پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ پێشكه‌شی‌ كۆنگرێس كرد، تێدا داوایكرد پشتیوانی‌ كورد بكرێت تاوه‌كو بتوانن ببن به‌ خاوه‌نی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی خۆیان، به‌ڵام پرۆژه‌كه‌ی‌ ده‌نگی‌ نه‌هێنا.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN، ترێنت فرانكس یه‌كێكه‌ له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانیكردن له‌ ریفراندۆم و كۆكردنه‌وه‌ی‌ لۆبی‌ بۆی‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ئه‌مریكا پاره‌ی‌ له‌ مه‌سرور بارزانی‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ مانگی‌ ئازار به‌ر له‌ بڕیاردان له‌سه‌ر سازدانی‌ ریفراندۆم سه‌ردانی‌ ئه‌مریكای‌ كردبوو. 

ترێنت فرانكس، ئابڕوچوونێكی سێكسی‌ له‌سه‌ر ئاشكرا بوو و له‌به‌رده‌م رایگشتی‌ ئه‌مریكا دانی‌ به‌وه‌دا نا كه‌ داوای‌ له‌ دوو ژنه‌ كارمه‌ندی نوسینگه‌كه‌ی‌ كردوه‌ منداڵی‌ ئه‌و له‌ منداڵدانی‌ خۆیان هه‌ڵگرن، كه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هه‌یه‌، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی‌ كه‌ منداڵیان نابێت ده‌توانن منداڵدانی‌ ژنێك به‌ كرێ بگرن و هێلكه‌ی‌ پیتێنراوی‌ خۆیانی‌ تێدا دابنێن و وچه‌ بخه‌نه‌وه‌.

به‌پێی‌ راپۆرته‌كان، ترێنت فرانكس، بۆندێكی‌ پێنج ملیۆن دۆلاری‌ خستوه‌ته‌به‌رده‌م ئه‌و دوو ژنه‌ كارمه‌نده‌ی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌، هه‌رچه‌نده‌ ترێنت ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ سێكسی‌ هه‌بێت، به‌ڵام لیژنه‌ی‌ ئه‌خلاق له‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا داواكه‌ی‌ ترێنت له‌ كارمه‌نده‌كانی له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی وه‌كو گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ ناوده‌بات، به‌وهۆیه‌وه‌ ترێنت كه‌ ماوه‌ی‌ 14 ساڵه‌ ئه‌ندامی‌ كۆنگرێسه‌ ناچاركرا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌ك كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا ده‌ست كه‌وتووه‌: ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ ترێنت خستویه‌تییه‌ به‌رده‌م ژنه‌ كارمه‌نده‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بوه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌ناو لۆبیكردنی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم و سه‌ربه‌خۆیی له‌ مه‌سرور بارزانی‌ وه‌ریگرتوه‌.

ترێنت فرانكس یه‌كه‌م كه‌س نیه‌ كه‌ پشتیوانی‌ له‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردبێت و دوچاری‌ كه‌یسی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بوبێته‌وه‌، پۆل مانافۆرت سه‌رۆكی‌ كه‌مپه‌ینی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ گرێبه‌ستی‌ لۆبیكردنی‌ ریفراندۆمی‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی‌ كردبو، به‌تۆمه‌تی‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ دانی‌ باج و سپیكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ و چه‌ندین كاری‌ نایاسایی تر روبه‌ڕوی‌ دادگا كرایه‌وه‌ و تائێستا پرۆسه‌ی‌ دادگایكردنه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر