حكومه‌تی هه‌رێم: موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رێژه‌ی 33% كه‌م ده‌كاته‌وه‌‌

12/12/2017

‌ ‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رێژه‌ی 33% كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ش له‌ ساڵی داهاتوه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت داهاتی مانگانه‌یان 400 ملیار دیناره‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به‌پێی سیستمی پاشه‌كه‌وت پێویستی به‌ 670 ملیار دیناره‌، واته‌ حكومه‌ت بڕی‌ 270 ملیار دنیار كورتهێنانی‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ بڕیاریداوه‌ به‌دوومانگ جارێك موچه‌ بدات .

خه‌ڵكی‌ كوردستان باش ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان له‌بیره‌، كاتێك له‌ دانوستانه‌كانی‌ ساڵی‌ ڕابردوو له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌تدا چویته‌ به‌غداد و به‌ شكسته‌وه‌ هاتیته‌وه‌ به‌به‌رچاوی خه‌ڵك پاكانه‌ت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌و  عه‌بادییه‌كرد، كه‌ ئێستا رێگه‌ی‌ پردێ -كه‌ركوكی‌ لێداخستوون، ئه‌و حكومه‌تی‌ عێراقیه‌ی‌ هه‌رچی‌ بیره‌ نه‌وتی‌ چه‌ند ساڵه‌ كه‌س نازانێت پاره‌كه‌یتان چی لێكرد و بۆكوێتان برد ئه‌و كاته‌ی‌ ئێوه‌ به‌به‌غدادتان وت عێراق پاره‌ی‌ نیه‌ و موفلسه‌، ئه‌و كاته‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م هه‌رێمی‌ كوردستانه‌تان دایه‌ ده‌ست قه‌ده‌رێكی‌ نادیار و به‌م رۆژه‌ ره‌شه‌تان گه‌یاند.

 به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی KNN ده‌ستی كه‌وتووه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی‌ دووشه‌مه‌یدا، راپۆرته‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌جۆرێك نیشاندانه‌وه‌، وه‌ك یه‌كێك له‌وه‌زیره‌ به‌شداربووه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ وتی‌ حكومه‌تی‌ هێناوه‌ته‌ سه‌رساجی‌ عه‌لی‌، چونكه‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان ژماره‌ی جیاواز له‌ ژماره‌كانی‌ پێشوو ده‌ڵێت، گوایه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌800 هه‌زار ڕۆژانه‌وه‌ كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل، واته‌ ئه‌وكاته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ زیاتر له‌ 800 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ 650 ملیار دینار داهاتی‌ مانگێكی بووه‌، كه‌چی ئێستا به‌ 250 هه‌زار به‌رمیل 400 ملیار دینار داهاتی هه‌یه‌، واته‌ ته‌نانه‌ت له‌ ڕاپۆرته‌كانیشیاندا ژماره‌كانی به‌ پێچ ‌و په‌نا باسكردووه‌ بۆئه‌وه‌ی راستیه‌كان ئاشكرا نه‌بن، هه‌رچی‌ جارێك كه‌ره‌تی‌ ده‌كه‌یت ژماره‌یه‌كی‌ راست ده‌رناچێت، وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌و راپۆرته‌دا، بڕیاریداوه‌ سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پله‌داره‌كانی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تریش بگرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی حكومه‌ت و ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازی. 

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ به‌رێژه‌ی 33% له‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ببڕدرێت، بڕیاره‌كه‌ش له‌ ساڵی داهاتوه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت..

به‌ڵێ تێگه‌یشتین ، ئه‌ونده‌ی‌ نه‌خایاند ئه‌و نوقڵانه‌یه‌ی‌ بۆموچه‌ لێت ده‌دا هاته‌دی‌ و پاره‌تان نه‌ماو خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ده‌بێت هه‌رچی‌ له‌م ولاتی‌ قه‌زاو قه‌ده‌ره‌دا دێته‌رێگه‌ی‌، قبوڵی بكات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست KNN كه‌تووه‌ بریاره‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌شریفاتی‌ له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجامبدرێت، ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مان به‌ KNN ڕاگه‌یاند ره‌خنه‌ی‌ ئێمه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان حكومه‌ت‌و پته‌رله‌مان ئه‌وه‌یه‌ ، ماوه‌ی‌ 2 مانگ زیاتره‌ 24 په‌رله‌مانتار داوای‌ بانگهێشتكردنی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌ ‌و وه‌زیری‌ سامانه‌ سورشتیه‌كانیان كردووه‌ نایه‌نه‌ په‌رله‌مان، كه‌چی بۆ خواردنه‌وه‌ی‌ چاو قاوه‌ حكومه‌ت ئاماده‌بێت، وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ شكاندنی‌ شكۆی‌ په‌رله‌مانه‌و هیچی‌ تر، ئیتر كه‌ په‌رله‌مانیش شكۆی شكا، خه‌ڵك ئه‌بێ تێبگات له‌ كوێ و له‌گه‌ڵ كێ ده‌ژی...



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر