هه‌ولێر: وه‌فدێكی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات‌

12/12/2017

‌ ‌ وه‌فدێكی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات له‌ هه‌ولێرو راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌ندامانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌ده‌ن

ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ سه‌ردانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سێی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیان كرد له‌ هه‌ولێرو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و خراپی‌ گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم و میكانیزمی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ دۆخی‌ هه‌رێم تاوتوێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا, گۆڕان و كۆمه‌ڵ  جه‌ختیانكرده‌وه‌, كه‌ له‌  رێگه‌ی‌ ئه‌ندامانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم بده‌ن  و جگه‌ له‌وه‌ش  هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌  نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بده‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر