هه‌ڵه‌بجه‌: به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی ڕابردوه‌وه‌ 15 قوتابخانه‌ پێویستیان به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌‌

12/12/2017

‌ ‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12ی مانگی ڕابردوه‌وه‌ 15 قوتابخانه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ هه‌یه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج یان به‌ته‌واوی چۆڵكراون ‌و خوێندن تیاندا ڕاگیراوه‌، تائێستاش حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ هاوكاریه‌كی‌ دارایی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌كردوه‌.

كه‌سوكاری ئه‌و خوێندكارانه‌ش كه‌ خوێندنگاكانیان به‌كه‌ڵكی خوێندن نه‌ماوه‌ ده‌ڵێن: ناچارن بۆدرێژه‌دان به‌ خوێندن، منداڵه‌كانیان به‌رنه‌ خوێندنگایه‌كی دوور له‌ماڵه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی‌ تری‌ خستوه‌ته‌ سه‌ر شانیان.

ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خوێندنگایانه‌ی‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ 12 مانگی‌ ڕابردووه‌ زیانی‌ زۆری‌ به‌ركه‌وت له‌ به‌ر مه‌ترسی‌ روخانی‌ بڕیاردرا چۆڵبكرێت.

به‌ قسه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش پێنج قوتابخانه‌ چۆڵكراون و  10 قوتابخانه‌ی‌ تریش پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ هه‌یه‌:

ئه‌مانه‌ قوتابی‌ قوتابخانه‌ی‌ به‌شاره‌تی‌ خواروی‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ سیروانن ئێستا قوتابخانه‌كه‌یان به‌كه‌ڵكی‌ ده‌وام كردن نایه‌ت و ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ دایك و باوكیان خوێندنیان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناحیه‌ی‌ سیروان: 
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ مانگی‌ رابردوو  زیانی‌ زۆری‌ به‌ بینا حكومیه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یاندووه‌ و  تائێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ هاوكاریه‌كی‌ دارایی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌كردوه‌ و به‌رپرسان هانایان بۆ رێكخراوه‌كان بردوه‌.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست به‌هانای‌ ئه‌و ناوچانه‌وه‌ بچێت كه‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی‌ تری‌ خستوه‌ته‌ سه‌ر هاوڵاتیان كه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ له‌ دۆخێكی‌ سه‌ختدا ده‌ژین.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر