خورماتوو: باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا ‌و خوێندنگه‌كان داخران‌

12/12/2017

‌ ‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ خورماتوو، شه‌ڕ له‌ نێوان چه‌كدارانی‌ نه‌ناسراو  ‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕوویدا ‌و بۆردومانی‌ یه‌كتریان كرد.

په‌یامنێری‌ KNNی‌ رایگه‌یاند: چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ خورماتوون بۆردومانی‌ ناو شاره‌كه‌یان كردوه‌‌و له‌به‌رامبه‌ر حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بۆردومانی‌ ئه‌و شوێنه‌یان كردوه‌كه‌ بۆردومانه‌كه‌ی‌ لێوه‌كراوه‌.

وتیشی‌: به‌هۆی‌ شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدی‌ شه‌عبیه‌وه‌ باری‌ نائاسایی‌ له‌ خورماتوو راگه‌یه‌ندرا ‌و خوێندكاران نێردرانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ‌و ده‌رگای‌ خوێندنگه‌كان داخران.

هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق بۆردومانی‌ گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ خورماتوویان كردوه‌.
له‌ دوای‌ رروداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر كه‌ سوپای‌ عێراق ‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ خورماتوویان كۆنترۆڵ كرده‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو له‌ سنوره‌كه‌ ده‌ستیان به‌ جموجوڵ كردوه‌ ‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌كه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر