مه‌خمور: وه‌فدێكی كه‌نه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌ سه‌ردانی كه‌مپی‌ رۆسته‌م جودیان كرد‌

12/12/2017

‌ ‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردووی كه‌مپی‌ شه‌هید رۆسته‌م جودی‌ له‌ مه‌خمور، كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی پێنج هاوڵاتی و برینداربوونی چوار هاوڵاتی تری نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه‌، وه‌فدێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كه‌نه‌كه‌)، سه‌ردانی كه‌مپه‌كه‌ی كرد. 

ئه‌ندامێكی وه‌فده‌كه‌ ده‌ڵێت: حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسن له‌ هێرشه‌كه‌، ده‌شڵێت: هه‌ستده‌كه‌ن هێرشه‌كه‌ به‌ پلانی هاوبه‌شی توركیا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدرابێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر