به‌ختیار عه‌لی خه‌ڵاتی نیللی زاكسی پێبه‌خشرا‌

12/12/2017

‌ ‌ رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ نوسه‌ری دیاری كورد به‌ختیار عه‌لی خه‌ڵاتی نیللی زاكسی ئه‌ڵمانی پێ به‌خشرا.

دوای وه‌رگێرانی هه‌ردوو رۆمانی (دواهه‌مین هه‌ناری دنیا- شاری مۆسیقاره‌ سپییه‌كان)ی بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی نوسه‌ر و رۆشنبیره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ئاشنای نوسینه‌كانی به‌ختیار عه‌لی بوون.

هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مساڵ وه‌ك نوسه‌رێكی دیارو كاریگه‌ر، بڕیاردرا، خه‌ڵاته‌كه‌ ببه‌خشرێت به‌ به‌ختیار عه‌لی و له‌ مه‌راسیمێكی دیاریشدا خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ به‌خشرا.

خه‌ڵاتی نیللی زاكس بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌درێت ده‌به‌خشرێت به‌ نوسه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و تا ئێستا هیچ نوسه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكای باشور و ئه‌فریقا ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێ نه‌به‌خشراوه‌.

خه‌ڵاتی نیللی زاكس دوو ساڵ جارێك ده‌به‌خشرێت، كه‌ به‌جۆرێك دوو ساڵ بۆ نوسه‌رێكی ژن و دوو ساڵی پاش ئه‌و بۆ نوسه‌رێكی پیاو ده‌بێت.

ئه‌و خه‌ڵاته‌ له‌ ساڵی 1961ه‌وه‌ به‌ نوسه‌ران دراوه‌  و به‌ یه‌كێك له‌ خه‌ڵاته‌ گرنگ و دیاره‌كانی بواری نوسین و رۆشنبیری وڵاتی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت، كه‌ به‌ ناوی نیللی زاكسی ژنه‌ نوسه‌ری ئه‌ڵمانیی و به‌ره‌گه‌ز سودییه‌وه‌یه‌.

پێشتر ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌خشراوه‌ به‌ چه‌ندین نوسه‌ری دیاری دونیا، له‌وانه‌ ( كریستا وۆڵف، میشێل ئۆنداتی، ئه‌ریك فڕۆم، داڤید گرۆسمان).


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر