خۆپیشاندان له‌ چه‌مچه‌ماڵ‌

12/12/2017

‌ ‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش خۆپیشاندانیان كرد و بۆماوه‌یه‌ك ڕێگای‌ كه‌ركوك - سلێمانیان داخست.

په‌یامنێری KNN ڕایگه‌یاند، به‌شێك له‌ هاوڵاتیان و گه‌نجانی چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش، خۆپیشاندانیان كردوه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگای‌ كه‌ركوك - سلێمانیان داخست.

وتیشی: خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ سنوره‌كه‌یاندا هه‌یه‌، به‌ڵام كێشه‌ی بێ كاره‌بایی و بێ ئاویان هه‌یه‌.

ڕاشیانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان پایته‌ختی ئه‌نفال و شه‌هیدانه‌، به‌ڵام له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ په‌راوێز خراوه‌ و چه‌ندین پرۆژه‌ په‌كیان كه‌وتووه‌، خۆپیشانده‌ران داواشیانكرد حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ هاوڵاتیانیداوه‌ جێبه‌جێی بكات.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر